ناس كورد_
مشعان جبوری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزم دەڵێت لەگەڵ كورد بە رێبەرایەتی بارزانی رێككەوتووین نەبینە بەشێك لە ناكۆكییەكانی شیعە و تای هیچ لایەكیان قورس ناكەین بەرامبەر ئەوی تریان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جبوری لە دیمانەیەكی تەلەفزێونیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت لەگەڵ كورد رێككەوتووین و هاوڕاین كە دوور بوەستین لەو مشتومڕەی لەبارەی "گەورەترین لیست" هەیە لەنێوان شیعەكان.
جبوری كە لە هەژماری خۆی "تویتەر" ڕوونكردنەوەی زیاتری داوە باس لەوەش دەكات لەگەڵ كورد ڕێككەوتوون لەگەڵ ئەو لایەنە شیعەیە هاوكاری بكەن كە ڕادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت بەپێی دەستور و میكانیزمە باوەكان.
لێدوانەكانی مشعان جبوری هاوكاتە لەگەڵ سەردانی شاندێكی پارتی بۆ بەغدا بەسەرۆكایەتی هوشیار زێباری كە دوێنێ لەگەڵ ژمارەیەك لایەنی شیعە كۆبووەتەوە. كۆتایی هەفتەش یەكێتی كۆبوونەوەیەكی مەكتەب سیاسی سازكرد بۆ تاوتوێكردنی بەركەوتەكانی پاش هەڵبژاردن لەسەر ئاستی عێراق بەبێ ئەوەی ئاراستە و ڕوونكردنەوەی زیاتر پێشكەش بكات.