گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كوژراوی لێ كەوتەوە

راپۆرتێك: دوو هۆكار لە پشت گرژییەكانی بەغداوەیە

2021.11.06 - 08:24
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێك: دوو هۆكار لە پشت گرژییەكانی بەغداوەیە

ناس كورد_

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە: ئامانج لە خۆپیشاندان و گرژییەكانی ئەم دواییەی بەردەم ناوچەی سەوز باشتركردنی مەرجەكانی دانوستان و گوشاركردنە لە كۆمسیۆن بۆ گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا (6ی تشرینی دووەمی 2021)، باس لەوە دەكات حیزبەكانی "چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە" نەیانتوانیوە شەقام بجوڵێنن لە دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بۆ گوشاركردن، بۆیە پەنایان بردووەتە بەر گرژی بۆ ناچاركردنی سەدر كە براوەی یەكەمە تا دانوستانیان لەگەڵ بكات بۆ پێكهێنانی حكومەت.

 

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات ئامانجێكی تری گرژی و ناڕەزایەتییەكانی بەردەمی ناوچەی سەوز كە دوێنێ هەینی كوژراوی لێ كەوتەوە، ناچاركردنی موقتەدا كۆمسیۆنە بۆ ئەوەی لە پێداچوونەوەی وێستگەو بنكەكانی دەنگدان دەستكاریی ئەنجامەكان بكات و كورسییەكانی گروپە چەكدارەكان باش بكات.

 

موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر پاش جێهێشتنی بەغدا و گەڕانەوەی بۆ نەجەف لەدوای دروستبوونی پشێوییەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا و کوژرانی چەند خۆپیشاندەرێک، بانگەوازی بۆ لایەنگرانی كرد کە "ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن  

  

وەزیرە متمانەپێکراوەکەی سەدر لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (5ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاوی كردەوە، "وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر گرژییەکانی ئەم ئێوارەی پایتەخت، جەنابی سەردانەکەی لە بەغدا کۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە بۆ نەجەف، داواش لە لایەنگرانی سەدری دەکات ئەوپەری دان بەخۆیاندا بگرن."  

  

دوێنێ لایەنگرانی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی سەوی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و ویستیان بچنە ناو ناوچەی سەوز، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە سێ خۆپیشاندەر کوژرا و نزیکەى 100ی دیکەش بریندار بوو.    

  

دروستبوونی گرژی و کوژرانی خۆپیشاندەران کاردانەوەی زۆری لایەنەکانی بەدوای خۆی هێنا، گروپە میلیشیا نزیکەکان لە ئێران بەتوندی ئیدانەی هێرشی هێزە ئەمنییەکانیان کرد و داوایان کرد لێکۆڵینەوە ورد بکرێت.  

  

قەیس خزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق سەردانی خۆپیشاندەرانی کرد لە ناوچەی سەوز و هەڕەشەی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و بەڵێنی دا وەڵامیان هەبێت.  

  

خزعەلی وتی، "لێپێچینەوە لە دەستدرێژیکارانی سەر خۆپیشاندەران دەکەین بەپێی یاسا."  

  

هادی عامری سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو سەركوتكردنە ترسناكە دەكەین كە لەلایەن حكومەتەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەرەرانی مەدەنی دەكرێت، "ئەو خۆپیشاندەرانەی ناڕازین لە دزینی دەنگەكانیان."  

  

هادی عامری لە ڕاگەیەنراوێکدا (5ی تشرینی دووەمی 2021) وتی، "داوا لە دەسەڵاتی دادوەری دەكەین بێنە سەرخەت و فەرمان دەربكەن بە وەستاندنی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران، داوا لە خۆپیشاندەرانيش دەكەین دان بەخۆیاندا بگرن."