گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: دەتوانین ئیسرائیل، بە لێدانی بنکە ئەتۆمییەکانی لەناوبەرین

2019.07.05 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: دەتوانین ئیسرائیل، بە لێدانی بنکە ئەتۆمییەکانی لەناوبەرین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پێشنوێژ و وتاربێژی ھەینی شاری تارانی ئێران، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، تەنھا بە ئامانجگرتنی ناوەندە ئەتۆمییەکانی دەتوانن ئەو وڵاتە لەگەڵ زەوی تەخت بکەن. . ئەمڕۆ هەینی 7ی تەموزی 2019، ئایەتوڵڵا موەحید, پێشنوێژ و وتاربێژی ھەینی شاری تاران، لە وتاری هەینیدا ڕایگەیاند، ئەگەر بیانەوێت تەنھا بە ئامانجگرتنی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل دەتوانن ئەو وڵاتە لەناوببەن. . وتاربێژی هەینی تاران ئاماژەی بەوەشدا، ئێران بەردەوام دەبێت لە تێپەڕاندنی سنووری بەرھەمھێنانی یۆرانیۆم و ئامانجی ئەمەش بریتی نییە لە دروستکردنی بۆمبی ناوەکی، چونکە ئەو جۆرە چەکانە بە شەرعی نازانن و پێویستیان پێی نییە. . کرمانی جەختیشیکردووەتەوە: "لە 7ی تەموزەوە دەتوانن بە ئەندازەی ئەو بڕەی کە دەیانەوێت یۆرانیۆم بەرھەم بھێنین، ئەگەر ناشیانەوێت ئاوە شینەکانی کەنداو سوور بن، ئەوا بیر لە ھێرشێکی سەربازیی نەکەنەوە". . کرمانی هۆشداریی بە ئیسرائیلدا، ئەگەر ئێران بیەوێت ھێرش بکاتە سەری، تەنھا بە لێدانی ناوەندی ناوەکی دیمۆنای ئیسرائیل کە 200 بۆمبی ئەتۆمی تێدایە لەگەڵ زەوی تەخت دەبێت. .