گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سنوری کفری داعش هێرشی کردە سەر پێشمەرگە

2021.11.05 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
لە سنوری کفری داعش هێرشی کردە سەر پێشمەرگە

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا چەکدارانی داعش لە سنوری قەزای کفری تەقەیان لە بارەگای هێزێکی پێشمەرگە کردووە بەڵام "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا (5ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵیت، "کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو چەکدارانی داعش لە سنووری (گەرمەسێر-کفری) هێرشێکیان بۆسەر فەوجی 1ی لیوای 10ی هێزەکانی پێشمەرگە ئەمجامدا."

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە وەڵامدراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.