گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەنگاو دەنێت بۆی

پارتی ’’هەنگاو دەنێت’’ و شوناسی سەرۆککۆماری داهاتوو ئاشکرا دەکات

2021.11.05 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ’’هەنگاو دەنێت’’ و شوناسی سەرۆککۆماری داهاتوو ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەنگین ڕێکانی، سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی هەنگاو دەنێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار لە حکومەتی داهاتوو و ئاماژە بە بوونی لێکتێگەیشتن دەکات لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوبارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەنگین ڕێکانی کە وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەى عێراق بوو لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (5ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "سەرۆککۆماری داهاتوو سیاسییەک دەبێت لە نەوەی یەکەم."

 

وتیشی، "لەئێستادا نیەت و ئیرادە ئەوەیە کە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پارتی دەبێت، سەرکردایەتی پارتی بڕیاری داوە کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش بکات بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی."

 

بەنگین ڕێکانی جەختی کردەوە کە "پارتی دەیەوێت یەکێتی بە بەهێزی بمێنێتەوە و هاوبەشی یەکەمی بێت."