ناس کورد-
موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ناکرێت خۆپیشاندانی ئاشتیانە لەپێناو تانەی هەڵبژاردن بگۆڕێت بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژی و بچوککردنەوەى دەوڵەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ لایەنگرانی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی سەوی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و ویستیان بچنە ناو ناوچەی سەوز، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا و نزیکەى 100ی دیکەش بریندار بوو.