گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران سکاڵای لەسەر حکومەتی تۆمار کردبوو

داواکاری گشتی عێراق سکاڵاکەی غالب محەمەدی ئاڕاستەی داواکای گشتی هەرێم کرد

2019.07.05 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
داواکاری گشتی عێراق سکاڵاکەی غالب محەمەدی ئاڕاستەی داواکای گشتی هەرێم کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد داواکاری گشتی عێراق، سکاڵای پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا، ئاڕاستەی داواکاری گشتی هەرێم دەکات، پەرلەمانتارەکەش دەڵێت لە سەر دۆسیەکە بەردەوام دەبێت. . ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2019، غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داواکاری گشتی عێراق ئاگاداریان کردووەتەوە، ئەو سکاڵایەی دژی حکومەتی هەرێم لە داواکاری گشتی عێراق تۆماری کردبوو ڕەوانەی داواکاری گشتی هەولێریان کردووە. . غالب محەمەد، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، پێشتر لە سکاڵاکەیدا نوسراوێکی ئاراستەی داواکاری گشتی عێراق کردووە کە هەستن بە جێبەجێکردنی دەستورو دەسەڵاتەکانی خۆیان و سکاڵا تۆماربکەن دژ بەحکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم و بەغداد. . پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت: "ئەوکارەی لەپێناو بەرژەوەندی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووە کە هیچ گوناهێکیان نیە لەم بابەتەدا قوتیان ببڕێت." . ئاماژەی بەوەشداوە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا داواکاری گشتی عێراق وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە، تێیدا باسیانکردوە کە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم گرتوەتەبەر بەوەی سکاڵاکەیان ئاڕاستەی داواکاری گشتی هەولێر کردووە. . غالب محەمەد دەڵێت: " دادگاکانی هەرێم توانای بڕیاردانی لەسەر بەرپرسانی باڵای حکومەت نییە، بۆیە لەقۆناغی دووەمدا سکاڵاکە دەباتە دادگای فیدراڵی، لەبەرئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق ناتوانێت خۆی بێبەری بکات لەم کەیسە، چونکە پێشتر لەداواکاری گشتی سکاڵا کراوە و هیچ ڕێگایەکی تر نەماوە." . ئەو پەرلەمانتارە داواشدەکات، لەفەرمانبەران پشتیوانی بن لە هەرکاتێکدا کە پێویستی پێیان بێت و داواش لەهەر پارێزەرێک دەکات بتوانێت خۆبەخشانە هاوکاری بێت لەم کەیسەدا. .