ناس کورد-
میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، مه‌كته‌بی سیاسی ئەو حزبە به كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسەرۆکى یەکێتی په‌سه‌ندكرد كه تایبه‌ت بوو به ده‌ركردنی هه‌ریه‌ك له لاهور جه‌نگی بورهان، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا تحسین حبیب و هەروەها هه‌ڵپه‌ساردنی ئاراس جه‌نگی بورهان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی یەکێتی، "بڕیاره‌كان په‌سه‌ندكران دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی تانه‌لێدان و سه‌رجه‌م ڕێكاره په‌یڕه‌ویه‌كان و بڕیاره‌كان حكومی كۆتاییان وه‌رگرت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یەکێتی."
ڕۆژی 2ی تشرینی دووەمی 2021، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاری دا لاهور جەنگى و چوار ئەندامى سەرکردایەتى لە ریزەکانى یەکێتى دوربخرێنەوە، "بەهۆى ئەوەى چەند خاڵێکى پەیڕەوى ناوخۆیان پێشێلکردووە لەناویاندا بانگەشەکردن بۆ لایەنى دیکە و دژایەتیكردنی لیستی یەكێتی."
زیاتر بخوێنەوە: دەقی نامەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پێشتر سەرچاوەیەكی باڵا و ئاگادار لە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند، لێپێچینەوە حیزبییەكان بەردەوام دەبن لەو سەركردایەتی و كادرانی كەمتەرخەم بەڵام بە دروستی ژمارەیان لە ئێستادا یەكلایی نییە.
سەرچاوەكە (3ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوەشی پشتڕاستكردەوە، دوو مەكتەب سیاسی لێپێچینەوە و سزای حیزبی دەیانگرێتەوە، بۆ سەركردایەتییەكانیش مافی بەرگری و بەڵگەخستنەڕوو پارێزراوە و مەرج نییە ئەوانەی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بە دوورخستنەوە سزا بدرێن، وەك چۆن سەرپێچییەكانی ئاراس شێخ جەنگی نەگەیشتە ئاستی دوورخستنەوە و بە سڕكردن بۆ ماوەی شەش مانگ دیاری كرا.
سەرچاوەكە جەختی لەوەش كردەوە، لێپێچینەوەكان لەسەر بنەمای لایەنگری و باڵ باڵێن و هەوادارانی لاهور شێخ جەنگی نییە، بەڵكو پێداچوونەوەی سەردەمی هەڵبژاردن و ئەدای چەند مانگی ڕابردووە ئیتر بەرپرسەكە لە هەر بەرەو پێگەو بەرپرسیارێتییەكدا بێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکی (3ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە، "48 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی تر له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شەش به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و زیاتر له 70 به‌ڕێوه‌به‌ر کە لەسەر پشکی یەکێتین، لە پۆست و کارەکانیان دووردەخرێنەوە.
هەر لەم بارەیەوە، ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەب سیاسی و سەرپەرشتیاری کەرکوک- سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە میانەی كۆبوونەوەیەكی حزبەكەی ڕایگەیاند: یەکێتیی هەنگاوی کردەیی ناوە و دەستی بە گۆڕانکاری و نوێبوونەوە کردووە، جەختیشی کردەوە پڕەنسیپی پاداشت و سزا پێڕەو دەکەین و لە هیچ کەس و لایەکی قبوڵ ناکەین پێچەوانەی سیاسەتیی یەکێتیی هەڵسوکەوت بکات.
بەگوێرەی نوسراوێکی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەهۆی پێشێلکردنی چەند مادەیەکی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە، لاهور شێخ جەنگی و چەند ئەندامی سەرکردایەتی لە ڕیزەکانی یەکێتی دوورخرانەوە.