گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە هەولێر زۆرترین هەبووە’’

کۆمسیۆن: لە سلێمانی و دهۆک هیچ تانەیەک لە هەڵبژاردن نەدراوە

2021.11.05 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: لە سلێمانی و دهۆک هیچ تانەیەک لە هەڵبژاردن نەدراوە

ناس كورد-

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، زۆرترین تانە لە شاری هەولێر تۆمارکراوە، لە شاری سلێمانی و دهۆکیش هیچ تانەیەک لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیمان تەحسین بەگ، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند، "لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەتایبەت ئەنجامە کۆتاییەکان، هەزار و 400 تانە لەو ئەنجامانە دراوە، 70 لەو تانانە قبوڵ کران و بڕیاری کردنەوەی سندوقەکان درا، بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕاگەیاندنەکان ئەو سندوقانە ئەژمار کرانەوە.“

 

وتیشی، “کۆمسیۆن وەک دەرفەتێک پاشکۆی تانە دانی- دا بە کاندیدەکان، ئەو پاشکۆی تانانەش لە دوێنێوە دەستکراوە بە وردبینی کردنیان بڕیارە لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەو تانانەش تەواو بکرێن. ، وە دوای ئەوە ئێمە وەک کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەرجەم ئەو تانانە دەنێرین بۆ دەستەی دادی بۆ هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆن و ئەوان لەگەڵ ئەنجامەکان سەیری دەکەن بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی دە ڕۆژدا ئەو دەستەیە کارەکانیان تەواو بکەن، دوای ئەوە ئێمەش ئەنجامەکان بەشێوەیەکی فەرمی دەنێرین بۆ دادگای فیدراڵی.“

 

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، هیمان تەحسین بەگ ئەوەشی وت، “لە هەرێمی کوردستان زۆرترین تانە لە شاری هەولێر تۆمارکراوە، لە شاری سلێمانی و دهۆکیش هیچ تانەیەک لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەدراوە.“

 


لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بەشێک لە کاندیدە دەرنەچووەکانی هەڵبژاردن و لایەنە سیاسییە عێراقیەکان و کوردستانیەکان ڕایانگەیاند “چەندین بەڵگەیان لایە کە دەیسەلمێنێت ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکان ئەنجامدراوە. “

 

ئەو بەرپرسە باڵایەی کۆمسیۆن دەڵێت “ هەموو ئەو بەڵگە و تانانەی ئاڕاستەی کۆمسیۆن کراون بەجدییەوە بەدواداچونیان بۆ کراوە، بڕیار دراوە بە ئەژماردنەوەی دەنگی ئەو سندوقانەی کە تانەکانیان لێدراوە، وە لیژنەیەکی چوار کەسی لە کۆمسیۆن پێکهات لەناو کۆمسیۆن بۆ ئەو بابەتە.“