گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: سەرجەم ھەڤاڵان جۆش بدەن

2021.11.04 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: سەرجەم ھەڤاڵان جۆش بدەن

ناس کورد- 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە و تیایدا بەردەوامیی چاكسازییە حزبی و ئۆرگانییەكان دووپاتكرایەوە و هاوکار بڕیار لە دروستکردنی لیژنەیەکیش درا.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2021) مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان کۆبووەوە. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، "ھەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراقی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و لیژنەیەکی تایبەتی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی ڕوانین و پڕۆژەی یەکێتی بۆ ئیستیحقاقەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و بەشداریی کورد  بە یەکڕیزییەوە لە بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی  کوردستان و دیاریکردنی ئەولەویاتەکانی ئەو دۆسیەیە." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، وێرای جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازیی حزبی و ڕێکخراوەیی، ئۆرگان و مەکتەبەکانی ڕاسپارد لەبەر ڕۆشنایی دوا بڕیارە دروست و پەیڕەوییەکانی یەکێتیدا، سەرجەم ھەڤاڵان جۆش بدەنەوە و بۆ قۆناغی  لەمەودوای یەکێتییانە سازیان بدەن."