ناس کورد-
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شارێکی سکۆتلەندا داوا لە قوتابیانی کوڕ دەکرێت، لەبری پانتۆڵ تەنورە لەپێ بکەن، ئەوەش بۆ زیاتر برەودان بە یەکسانی ڕەگەزی، قوتابخانەکە دەڵێت، مامۆستایانی پیاویش دەتوانن تەنورە لەپێ بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەڕیتانی (پێنجشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2021) "قوتابخانەی سەرەتایی کاسڵ ڤیو لەشاری ئیدنبەرەی سکۆتلەندا داوای لە خوێندکارە کوڕەکانی کردووە بۆ برەودان بە یەکسانی ڕەگەزی لەبری پانتۆڵ تەنورە لەپێ بکەن."
قوتابخانەکە، لە ڕێگەی ئیمەیڵێکەوە، دایک و باوکی قوتابیانی لە بڕیارەکە ئاگادارکردووەتەوە و ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئامانج لە بڕیارەکە بەرزکردنەوەی یەکسانییە، هەروەها دەمانەوێت منداڵان زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەن بە تەنورەوە."
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها قوتابخانەکە، بژاردەی ئەوەشی داوە بە مامۆستایانی پیاو کە ئەوانیش تەنورە لەپێ بکەن.
ئەو بڕیارەی قوتابخانەکە کاردانەوە و توڕەیی لای بەشێک لە کەسوکاری قوتابیان لێکەوتووەتەوە و بەشێکی دیکەش پێیان وایە، نابێت کەس ناچار بکرێت بە لەبەرکردنی جلێکی لەوشێوەیە.
لەلایەکی دیکەوە بەشێک پێیانوایە، بڕیارەکە هەڵەیە بەتایبەت بە قوتابیانی منداڵ و ناکرێت ناچار بکرێن بە لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە ڕەهەندەکانی نازانن و پێویستە ئازاد بن لە هەڵبژاردنی جلوبەرگدا.