ناس کورد-
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستیى په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگەیاند، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پرۆژه‌یاسای بیمه‌ى ته‌ندروستییه و له‌دواى ته‌واوبوونى بڕگه و مادده‌کانى ده‌چێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پاشان به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکرنى ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. سه‌باح مه‌حمود، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستیى په‌رله‌مانى کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی (پێنجشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "بوونى بیمه‌ى ته‌ندروستى ڕێگایه‌کى گرنگه بۆ پێشخستنى که‌رتى ته‌ندروستى، ئێستا لە زۆربه‌ى ولاتان ئه‌م بیمه‌یه به‌رده‌سته و کارى پێ ده‌کرێت، چونکه ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى بارگرانى له‌سه‌ر نه‌خۆش و به نرخێکى ڕه‌مزى چاره‌سه‌رى بۆ دەکرێت، ته‌واوى سیستمى ته‌ندروستیى جیهانى پشتگیرى لەو بیمه‌یه ده‌کات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وه‌ک لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له هه‌ماهه‌نگیداین و بۆچوونى لیژنه‌که له‌و بارەیەوه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، تا ئێستا ڕوون نییه که پرۆژه‌یاساکه له چه‌ند بڕگه و مادده پێک هاتووه، به‌ڵام به‌دڵنیاییەوە پرۆژه‌یەکی گرنگە و له خزمه‌تى نه‌خۆش ده‌بێت".
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى باسی لەوەشکردووە، "بێگومان پرۆژه‌که هاوشێوه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ده‌بێت که له ته‌واوى دونیا هه‌یه و کارى پێ ده‌کرێت".