گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەولێر و دهۆك تێست كراوە

وادەیەك بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان ڕاگەیەنرا

2021.11.04 - 08:15
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەك بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان ڕاگەیەنرا

ناس كورد_

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەستیكرد بە ئەنجامدانی تێست بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ساڵی ئایندە لە وادەیەك كە لە مانگی 11 تێپەڕ نەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی تشرینی دووەمی 2021) باس لەوە دەكات بە شێوەی ئەزموونی هەندێك تاقیكردنەوە لەسەر سەرژمێری لە بەسرەو هەولێر و كەربەلا كراوە، لە ئێستاشدا لە دهۆك تاقیكردنەوە دەكرێت.

 

هنداوی، ئەوەشی ڕوونكردوەتەوە ئامانج لە ئەزمونەكان تاقیكردنەوەی توانای هونەری و دیاریكردنی كێشە تەكنیكییەكانە بۆ ساڵی ئایندە پاش ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە لە ساڵی 2022 بودجە بۆ پرۆسەكە دیاری بكرێت و وەزارەتیش بۆ ئەم مەبەستە داوای 120 ملیار دیناری كردووە.