گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوێکى بەپەلە لە وەزارەتى پێشمەرگەوە

2021.11.03 - 23:56
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێکى بەپەلە لە وەزارەتى پێشمەرگەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، چەکدارانى داعش پەلامارى خاڵێکى پێشمەرگەیانداوە لەسنورى پردێ و هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هێرشەکەى داعش بۆ سەر خاڵێکی فەوجی۲ی  لیوای۱۰ی پیادە بووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەمشەو کاتژمێر١٠:٣٠، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی۲ی  لیوای۱۰ی پیادەیان دا، لە سنوری میحوەری پردێ- دبس، پێشمەرگە ئازاکانمان بەخێرایی  لێیان هاتنە دەست و ڕاویان نان، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.

 

ئەمە بۆ چەندین جارە داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە.