ناس کورد-
زانایانى شوێنەوارناسی ئیتاڵى کارگەیەکى بەرهەمهێنانى شەرابیان لەسنورى دهۆک دۆزییەوە، کە پێیانوایە کۆنترینە لەدۆڵى رافیدەین و مێژووەکەى بۆ نزیکەى 2700 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دۆزینەوە نوێیەکە 14 شوێنى بەردین لەخۆدەگرێت، لەناویاندا حەوزى شێوە چوارگۆشە کە پێیانویە کرێکاران بەکاریانهێناوە بۆ شێلانى ترێ بەمەبەستى دەستکەوتنى ئاوەکەى، پاشان لەرێگەى دەرچەیەکى دیکەوە رەوانەى حەوزەکانى دەوروبەرى کراوە، ئەوەش بەپێی پێگەى سی ئێن ئێن.
زانایان پێیانوایە، ئەو کەسانەى لەو سەردەمەدا ئەو کارەیان کردووە لەدەفرى گەورەى شوشەدا ئاوى ترێیان هەڵگرتووە دواتر کردویانە بەشەراب و فرۆشتویانەتەوە.
Archaeologists have excavated the first, and what they believe is the oldest, industrial wine press dating back more than 2,700 years. https://t.co/Sfz7KozsII
— CNN (@CNN) November 3, 2021