ناس کورد-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانى عێراق کۆتاییھاتنی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کۆمسیۆن کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی تشرینی دووەم کۆتاییھاتنی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەرکراوەکانی پارێزگای بەسرە کۆتایی هاتووە، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەنجامی پرۆسەی ژماردن وجیاکردنەوەی دەستی پارێزگای بەسرە بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی_کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان.