ناس کورد-
دەسەڵاتدارانى تورکیا رێوشوێنى یاساییان لەدژى 30 کەس دەستپێکرد، بەهۆى زنجیرەیەک تویتەوە کە تێیدا باس لە دەنگۆى گیان لەدەستدانى رەجەب تەیب ئەردۆغان کرابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دۆسیەى لێکۆڵینەوەى کردووەتەوە بۆ ئەو کەسانە بەهۆى بڵاوکردنەوەى هاشتاگى وشەى "ئولموش" کە بەواتاى "دەڵێن کە مردووە" دێت.
رونیشیکردووەتەوە "ئەو 30 کەسە روبەڕووى رێوشوێنى یاسایی دەبنەوە بەهۆى بڵاوکردنەوەى زانیارى نادروست و سوکایەتى بەئەردۆغان".
ئەو پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونى دەنگۆکان لەبارەى تەندروستى ئەردۆغان 67 ساڵ، دواى دەرکەوتنى لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە تێیدا قورسى بەپێ رۆیشتنى نیشان دەدات.
Dosta güven, düşmana korku… pic.twitter.com/ljoR6UEAuI
— Fahrettin Altun (@fahrettinaltun) November 3, 2021