گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سێ سزا’’

ئاڵا تاڵەبانى هەڵوێستى خۆى لەسەر دورخستنەوەى راگەیاند

2021.11.03 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڵا تاڵەبانى هەڵوێستى خۆى لەسەر دورخستنەوەى راگەیاند

ناس کورد-

 

ئاڵا تاڵەبانى ئەندامى دورخراوەى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، تا ئێستا سێ جار لەسەر بیربۆچونى سیاسی سزادراوە، ئێستاش بەشەرعیەتى کۆنگرە یەکێتى یە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاڵا تاڵەبانى لەبڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "دوو جار لە کەرکوک لە لایەن حیزبی باعسەوه سزای سیاسی دراوم لەبەر بیر و بۆچوونی سیاسیم کە ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان/کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بووم".

 

دەشڵێت "هەرچۆن ئەو دوو سزایە چوونە دەفتەر سەروەریەکانمانەوە ئێستاش ئەم سزایە هەر وەک ئەوانەی تر دەچێتە دەفتەری سەربەرزی و سەروەریەکانمانەوە، چوونکە هیچ کات مل کە چی ئيرادەی به زۆر خۆسەپاندن و زوڵم و ناعەدالەتی نابمەوە. یەکێتیم بە شەرعیەتی کۆنگرە".

 

رۆژى سێ شەممە (2ی تشرینی دووەمی 2021) سەرچاوەیەکى باڵاى یەکێتى بە "ناس كورد"  راگەیاند، بڕیاردراوە لاهور جەنگى و چوار ئەندامى سەرکردایەتى لە ریزەکانى یەکێتى دوربخرێنەوە، بەهۆى ئەوەى چەند خاڵێکى پەیڕەوى ناوخۆیان پێشێلکردووە لەناویاندا بانگەشەکردن بۆ لایەنى دیکە و دژایەتیكردنی لیستی یەكێتی.  

  

ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی كە بڕیاری دوورخستنەوەیان دراوە بریتین لە: ئاراس شێخ جەنگی، ژینۆ محەمەد، ئاڵا تاڵەبانی و شادمانی مەلا حەسەن كە سەرجەمیان نزیكن لە هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی.