گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی کوشتنی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە

2021.11.03 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی کوشتنی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە

ناس کورد- 

لەشاری سونقوڕی سەربە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کێشەی داراییەوە ژنێک لەلایەن پیاوەکەیەوە کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، " ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سونقور و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ئاسیە ئەکبەری تەمەن 35 ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوژینی ئاسیە ئەکبەری بە دار لەسەری ژنەکەی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، بکوژ چەند کاتژمێر دوای ئەم ڕووداوە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستبەسەر کراوە.

 

ئەوەش هاتووە، " دەرکەوتووە کە ئەم ژن و مێردە خەڵکی گوندی یوسفجێرد سەر بە ناوچەی باوەڵێ لە شاری سونقورن و بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە پارەی بیمەی تایبەت بە قوتابیان لە کاتی ناونوسکردنی منداڵەکانیان لە قوتابخانە دابین بکەن، بووەتە دەمەقاڵەیان و لە کۆتاییدا ژنەکە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە." 

 

یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گوندە بە ڕێکخراوەکەی وتووە، "پیاوەکە نەخۆشی گەشکەی هەبووە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردووا سەرقاڵی کرێکاری بووە، بەڵام دوای ئەوەی پەتای کۆرۆنا بڵاو بووەتەوە نەیتوانیوە هیچ کارێک پەیدا بکا و بەردەوام بێکار بووە و تەنانەت نەیتوانیوە خەرجی ژیانیان دابین بکات." 



ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئاسیە ئەکبەری دایکی دوو منداڵی تەمەن 13 و 11 ساڵان بووە.