ناس کورد-
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، سوپای پاسداران هەوڵێکی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکای شکستپێهێناوە کە ویستوویەتی نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە دەریای عومان گەمارۆ بدات و ڕووبەڕووبوونەوە دروست بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەشڵێت، سوپای ئەمریکا لەڕێگەی کەشتی سەربازی و فڕۆکەی هێلیکۆپتەرەوە ویستوویەتی ڕێگری لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران بکات و "نەوتەکەی بدزێت."
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە ئێستا گەڕاوەتەوە ئاوە هەرێمییەکانی ئێران و سەلامەتە.
بەڵام تەلەفزیۆنی ئێرانی هیچ ئاماژەیەکی بە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکە نەکردووە.