گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

بەڕێوەبەرانی مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان لە پۆستەکانیان لابران

2021.11.03 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرانی مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان لە پۆستەکانیان لابران

ناس کورد-

ڕادیۆی دەنگ ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بەڕێوبەرانی مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیان لە پۆستەکانیان لابران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕادیۆکە کە گرنگی بە هەواڵەکانی گەرمیان دەدات لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی ھەرێم فەرمانی لەسەر کارلابردنی ھەردو بەڕێوبەری مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیانی واژو کردوە.


عەباس ئیسماعیل، وتەبێژی مەرزی پەروێزخان جەختی لە دەرچونی فەرمانەکە کردەوە.



ناوبراو لەبارەی ھۆکاری ئەم گۆڕانکارییەکە "ھیچ ڕونکردنەوەیەکی نەداوە"

 


ھەر دوێنێش بەڕێوەىەری بنکەی ئاسایشی مەرزەکە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە گۆڕا.



ئەم گۆڕانکارییانەش ھاوکاتن لەگەڵ ئەو خۆپیشاندان و مانگرتنەی کە لە ھەفتەی رابردوەوە شۆفێرانی ئۆتۆمبیلە بارھەڵگرەکان دەستیان پێکرد، دژ بە زیادبونی وەرگرتنی باج و رەسم لەسەر بارە ھاتوەکان، ئەم دۆخەش ئێرانی ھێنایە دەنگ و سەرکونسوڵەکەیان لە سلێمانی، لەسەر ئەم بابەتە و چارەسەرکردنی، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.