گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری ژەهراویبوونی فەلافلەکەی میسان گەیشتە 444 کەس

2021.11.03 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری ژەهراویبوونی فەلافلەکەی میسان گەیشتە 444 کەس

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراقی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە فەلافلە ژەهراوییەکەی میسانیان خواردووە گەیشتە 444 کەس و هێشتا هەندێکیان لە نەخۆشخانە ماون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

غەزوان مەجید، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی میسان لە ڕاگەیەنراوێکیدا (3ی تشرینی دووەمی 2021) ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنی فەلافلەوە ژەهراویبوون بەرزبووەتەوە بۆ 444 کەس، ژمارەیەک لەو کەسانەی ژەهراویبوون نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و تەندروستییان جێگیرە و نیشانەکانیشیان بریتیی بووە لە رشانەوە و سکچون.

 

ماوە دوو ڕۆژە بابەتی فەلافل عەتشان لە پارێزگای میسان میدیا عێراقییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی خواردنی فەلافلەکەی عەتشانەوە ژەھراوی بوون گەیشتە 400 کەس، چەکدارێکی سەرایە سەلامەیش ھەر بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.


چێشتخانەی فەلافل عەتشان بە ھێزی ئەمنی دەوردراوە و خاوەنەکەی و شەشی کەسی دیکە کە کاریان تێداکردووە دەستگیرکراون، چێشتخانەکە کەوتووەتە بەر ھێرشی کەسوکاری ئەوانەی بە فەلافلکەی ژەھراویبوون، فەرمانگەی تەندروستیی میسان، نموونەی خواردنەکانی چێشتخانەکەی وەرگرتووە و لە ماوەی 72 کاژێردا لە تاقیگە ئەنجامەکەی دەردەچێت.