ناس کورد-
پۆلیسی سوید ئاشکرای کرد، پیاوێکی بەتەمەن لە قاتی حەوتەمی باڵەخانەیەکەوە کە ئاهەنگێکی موزیکی تێدا بووە کەوتووەتەخوارەوە و کەوتووە بەسەر پیاوێکی تردا و خۆی و پیاوەکەش دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی سوید لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، پیاوەکە تەمەنی 80 ساڵ بووە، لە بەرزاییەکی زۆرەوە کەوتووە بەسەر پیاوێکی 60 ساڵدا کە لە هۆڵی ئاهەنگەکەدا بوون، بیانەکە لە ناوەوە کراوە بووە."
ئەو ڕووداوە نەخوازراوەش بووەهۆی هەڵوەشاندنەوەى ئاهەنگی ڕێزلێنانی موزیکی "ABBA" بۆ هەردوو موزیکژەنی بەناوبانگ بيورن أولفيوس و بيني أندرسن.