گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكەم كاردانەوەی لاهور جەنگی پاش بڕیاری دوورخستنەوەی

2021.11.02 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم كاردانەوەی لاهور جەنگی پاش بڕیاری دوورخستنەوەی

ناس کورد-

سۆشیال میدیای لاهور جەنگی بڵاوی كردەوە هیچ ئۆرگانێکی حیزبی بێ بەستنی کۆنگرە دەسەڵاتی دورخستنەوەی ئەندامانی سەرکردایەتی نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆشیال میدیای لاهور جەنگی لەزارى سەرچاوەیەک لە نوسینگەکەیەوە بڵاویکردەوە،  ئەوەی لە میدیاکانەوە دەگوازرێتەوە بڕیاری چەند كەسێكە و کاری پێناکرێت.

 

دەشڵێت، "لێسەندنەوەی متمانە لەهاوسەرۆك پێویستی بە دەنگی دوو لەسەرسێی ئەندامانی سەركردایەتی یە، بەڵام سەركردایەتی یەكێتی زیاتر لە پێنچ مانگە كۆنەبوەتەوەو هەربڕیارێكیش بەناوی یەكیتییەوە پێوەی پابەند نابێت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ (2ی تشرینی دووەمی 2021) سەرچاوەیەکى باڵاى یەکێتى بە "ناس كورد"  راگەیاند، بڕیاردراوە لاهور جەنگى و چوار ئەندامى سەرکردایەتى لە ریزەکانى یەکێتى دوربخرێنەوە، بەهۆى ئەوەى چەند خاڵێکى پەیڕەوى ناوخۆیان پێشێلکردووە لەناویاندا بانگەشەکردن بۆ لایەنى دیکە و دژایەتیكردنی لیستی یەكێتی.

 

ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی كە بڕیاری دوورخستنەوەیان دراوە بریتین لە: ئاراس شێخ جەنگی، ژینۆ محەمەد، ئاڵا تاڵەبانی و شادمانی مەلا حەسەن كە سەرجەمیان نزیكن لە هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی. 

 

بڕیارەکە هاوکاتە لەگەڵ پەیامێکى نوێی لاهور جەنگى کە تێیدا جەختیکردەوە هێشتا درەنگ نییە بۆ ئەوەى کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى چارەسەر بکرێت، داواش دەکات ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى کۆبێتەوە.    

 

وتیشى "یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا پاشەکشەی کرد و دەنگەکانی بە ڕێژەیەکی زۆر کەمی کرد، بەداخەوە بە دەستی ئەنقەست وایان لە حزبی شەهیدان کرد".