گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

چوار ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى دورخرانەوە

2021.11.02 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
چوار ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى دورخرانەوە

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکى باڵاى یەکێتى رایگەیاند، چوار ئەندامى سەرکردایەتى ئەو حزبە دورخراونەتەوە، هاوکات لەگەڵ دورخستنەوەى لاهور جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بۆ "ناس کورد" ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، هەریەکە لە ئاڵا تاڵەبانى، شادمان مەلا حەسەن، ئاراس جەنگى، ژینۆ محەمەد لەریزەکانى یەکێتى دورخراونەتەوە، بەهۆى ئەوەى چەند خاڵێکى پەیڕەوى ناوخۆیان پێشێلکردووە و بانگەشەیان بۆ لایەنى دیکە کردووە لەکاتى هەڵبژاردندا لەکاتێکدا دەبوو بانگەشە بۆ یەکێتى بکەن.

 

دورخستنەوەى ئەو چوار سەرکردەیە هاوکاتە لەگەڵ دورخستنەوەى لاهور جەنگى لەریزەکانى یەکێتى.

 

بڕیارەکە هاوکاتە لەگەڵ پەیامێکى نوێی لاهور جەنگى کە تێیدا جەختیکردەوە هێشتا درەنگ نییە بۆ ئەوەى کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى چارەسەر بکرێت، داواش دەکات ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى کۆبێتەوە.    

  

وتیشى "یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا پاشەکشەی کرد و دەنگەکانی بە ڕێژەیەکی زۆر کەمیکرد، بەداخەوە بە دەستی ئەنقەست وایان لە حزبی شەهیدان کرد".