گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بریارێک لە وەزارەتى کارەباوە لەبارەى بڕانى 12 کاتژمێرى کارەبا

2021.11.02 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
بریارێک لە وەزارەتى کارەباوە لەبارەى بڕانى 12 کاتژمێرى کارەبا

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بێ کارەبا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە چوارچێوەی پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی کارەبای 132 کەی ڤیی سۆران - شەقڵاوە،  ڕێڕەوی 5 تاوەری هێڵەکە لە چیای کۆڕەک دەگوازرێتەوە و تێلەکانی کارەبا بۆ دادەنرێت و لە کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارە ڕۆژانی چوارشەم و پێنجشەم بۆ ماوەی 12  کاتژمێر دەڤەری سۆران بێ کارەبا دەبێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بە تەواوکردنی پرۆژەکە، توانای گواستنەوەی کارەبا بۆ دەڤەری سۆران بەرز دەبێتەوە و گرفتی نزمی ڤۆڵتیە چارەسەر دەبێت.