ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکانى لەهەردوو پارێزگاى زیقار و سەڵاحەدین راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى کۆمسیۆن کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆسەى جیاکردنەوە دەستى دەنگەکانى وێستگە تانەلێدراوەکانى هەردوو پارێزگاى زیقار و سەڵاحەدین کۆتایی هاتووە بەبەشدارى نوێنەرانى کاندیدەکان و چاودێرانى نێودەوڵەتى و میدیاکاران.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجامى ئەو دوو پارێزگایە بۆ ئەنجومەنى کۆمسیاران بەرزدەکرێتەوە، بۆ وەرگرتنى رێوشوێنى پێویست لەو بارەیەوە. سبەینێش پڕۆسەکە لەبەسرە دەستپێدەکات.