ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، لەسبەینێ وە قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى ئەو لافاوەى شارەکەى گرتەوە دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەهۆى لافاوەکەوە 561 خانوو زیانیان بەرکەوتووە، لەسبەینێ وە خاوەنەکانیان قەرەبوودەکرێنەوە.
وتیشى بەدادپەروەرى قەرەبووى زیان لێکەوتووان دەکەنەوە، ئەوانەى زیانى زۆریان بەرکەوتووە قەرەبووى کەم ناکرێنەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە ناردنی 200 ملیارەکەی هەرێم و هەروەها تەرخانکردنی سێ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی کورتدا ڕایگەیاند، دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێم، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو (200) ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت و (3) مليار ديناریش بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر.