گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیگەرانە لە جووەكان

ترەمپ هەندێك نهێنی لەسەر ئەمەریكا و جوولەكە دەدركێنێت

2021.11.02 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ هەندێك نهێنی لەسەر ئەمەریكا و جوولەكە دەدركێنێت

ناس كورد-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە بەرنامەیەكی ڕادیۆدا وتی تا 10 ساڵ بەر لەئێستا كۆنگرێسی ئەمەریكا بەدەست ئیسرائیلەوە بووە، بەڵام ئێستا وا نەماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترەمپ لە بەرنامەی "ئاری هوفمان شو" كە هائارێتسی ئیسرائیلی ڕووماڵی كردووە و "ناس كورد" بینیویەتی (2ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، ئێستا جووەكانی ئەمەریكا بەتەنگ ئیسرائیلەوە نین وەك جاران و لە كۆنگرێس ئەندامی وەها سەركەوتوون كە ڕقیان لە ئیسرائیلە و وەك جاران ئیسرائیل هەژموونی بەسەر دەڵاتی یاسادانانی ئەمەریكا نەماوە.

 

ترەمپ نیگەرانی و بێزاری خۆی نەشاردووەتەوە لەوەی سەرباری خزمەتەكانی بۆ ئیسرائیل كەچی تەنها 25% دەنگیان پێداوە بۆ سەرۆكایەتی و باس لەوە دەكات پاش گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بۆ قودس و داننان بە ئیسرائیلی بوونی جۆلان پێیان وتووە ئەگەر خۆی بپاڵێوێت بۆ سەرۆكایەتی وەزیرانی ئیسرائیل دەردەچێت بەڵام دۆخەكە لە ئەمەریكا بە جۆرێكی ترە.

 

ترەمپ نمونەی بە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز هێناوەتەوە كە سەرباری ئەوەی جوون بەڵام دژ بە سیاسەتەكانی ئیسرائیلن. هەروەها باسی ئەوەشی كردووە لەبەر ئیسرائیل لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشاوەتەوە و زۆر خزمەتی تری پێشكەش بەم وڵاتە كردووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2020 پاداشت نەدراوەتەوە.