ناس كورد-
عەرەفات كەرەم، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و ڕاوێژكار لە بارەگای بارزانی دەڵێت، ئەوانەی دژایەتی ئاڵا و سرودی نیشتمانی كوردستان دەكەن لە ناوچە كێشە لەسەرەكان باجێكی قورس دەدەن لە كاتی خۆی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەرەفات كەرەم لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، ئەوەی دژایەتی ئاڵای كوردستان و سرودی نیشتمانی كوردستان بكات لەناوچە كێشە لەسەرەكان بەتایبەت كەركوك، باجێكی قورس دەدات كاتێك كاتی خۆی دێت.
ئەم هەڕەشەیەی بەرپرسەكەی بارەگای بارزانی هاوكاتە لەگەڵ دروستبوونی گرژی لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی دەوامی خوێندن لە عێراق و شاری كەركوك بەهۆی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە قوتابخانەیەكی كەركوك.
میدیای سێبەری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر لە وەڵامی عەرەفات كەریم نووسیویانە كەركوك بە عێراقی دەمێنێتەوە و زمانی هەڕەشە پاش سەپاندنی یاسا لە (16 ئۆكتۆبەری 2017) كۆتایی هاتووە.