گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی تری موچەی ڕاگەیاند

2021.11.02 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی خشتەیەکی تری موچەی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە (3 و 4ی تشرینی دووەمی 2021) موچەی وەزارەتی پەروەردە بە هەمان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕێن دابەش دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، هێشتا 200 ملیار دینارەکەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێم و وتی، هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو موچه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان دابه‌شبكرێت.

 

جوتیار عادل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (2ی تشرینی دووەمی 2021) وتی، "بەداخەوە گرفتی ئالیەتی کۆکردنەوەى داهاتمان هەیە، هیوادارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا موچەی سەرجەم دام و دەزگاکان دابەش بکرێت."

 

لەبارەى پارەکەی بەغدا، جوتیار عادل وتی کە "هێشتا نەگەیشتووە."