گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كورد و سوننە پەیامێكیان پێگەیاندووە

لیستەكەی مالیكی: سێ سیناریۆ لە ئارادایە بۆ پێكهێنانی حكومەت

2021.11.02 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
لیستەكەی مالیكی: سێ سیناریۆ لە ئارادایە بۆ پێكهێنانی حكومەت

ناس كورد-
كاندیدێكی براوەی لیستەكەی مالیكی (دەوڵەتی یاسا) دەڵێت، سێ سیناریۆ لە پێشن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كە سێیەمیان سازانە و لە دووانەكەیتر نزیكترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد سەعدون سەیهود لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، حكومەتی نوێ دەكرێت بە سێ سیناریۆ دروست بكرێت، یەكەمیان هاوپەیمانێتی سەدرە (74 كورسی) لەگەڵ كوردو سوننە، دووەم چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەگەڵ كورد و سوننە زۆرینە دروست بكەن، سێیەمیش پێكهاتنی سەدر و لایەنە شیعەكانە كە ئەمەیان نزیكتر و ڕێتێچووترە.

 

پێشتر موقتەدا سەدر دەرگای لەسەر دروستكردنی حكومەتی سازان داخست و جەختی كردەوە لەسەر زۆرینەیەكی حوكمڕان و كەمینەیەكی ئۆپۆزسیۆن و ئامادەیی لیستەكەشی پیشاندا یەكێك لەو دوو بژاردەیە قبوڵ بكات.

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد" لایەنی كوردی بەتایبەت پارتی و لە سوننەكانیش لیستەكەی حەلبوسی كە زۆرینەیە جەختیان لەوە كردووەتەوە پێیان ناكرێت ببنە بەشێك لە كێشەكانی ناوخۆی شیعە و چاوەڕێی پێكهاتنی ئەوان دەكەن.

 

زیاتر بخوێنەوە: ناس دوا پێشهاتەكانی دانوستان و سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەخاتەڕوو