ناس کورد-
وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو ئاشکرا کە بایی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە کە داتا و زانیارییەکانی لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) وەرگرتووە (1ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، 96 ملیۆن و 708 هەزار و 660 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە، داهاتەکەشی بریتییە لە حەوت ملیار و 680 ملیۆن دۆلار.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بریتییە لە 93 ملیۆن و 386 هەزار و 975 بەرمیل، هاوکات سێ ملیۆن و 11 هەزار و 917 بەرمیل نەوتیش لە کێڵگەکانی کەرکوک و لەڕێگەی بۆری نەوتیی جەیهان هەناردەی تورکیا کراوە.
باسی لەوەشکردووە، "تێکڕی ڕۆژانەی هەناردەی نەوت گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 120 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".
تێکڕا، "نرخی یەک بەرمیل نەوتیش بە 79 دۆلار و 37 سەنت فرۆشراوە."