کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ترەمپ ڕایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا زانا گەردوونییەکانى وڵاتەکەى دەچنەوە سەر مانگ، هەروەها وتیشی، دەچنە سەر مەریخ و ئاڵاى ئەمریکاشى لەسەر هەڵدەکەن. . دۆناڵد ترەمپ لەمیانى وتەیەکدا کە بەبۆنەى ڕۆژى سەربەخۆیى وڵاتەکەیەوە پێشکەشى کرد، وتیشى: "پەنجا ساڵ پێش ئێستا کەشتى ئاسمانى ئاپۆلۆى ئەمریکى چوە سەر مانگ و ئاڵاى ئەمریکاشیان لەسەرى هەڵکرد، بەمنزیکانەش دەچینەوە سەر مانگ". . ترەمپ ئاماژەى بەوەشکرد، زانا گەردوونییەکانى وڵاتەکەى دەچنە سەر مەریخ و لەوێش وەک یەکەم وڵات ئاڵاى ئەمریکا هەڵدەکەن. . ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵى ڕابردوو ترەمپ پلانى چوونەوە سەر مانگى واژوو کرد، داواشى لە ئاژانسى ناسا کرد، دووبارە زانا ئەمریکییەکان بۆ سەر مانگ بنێرنەوە. . .