گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

فراکسیۆنی نەوەی نوێ هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستانی جێهێشت

2019.03.12 - 12:19
فراکسیۆنی نەوەی نوێ هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستانی جێهێشت

ناس کورد-

پاش ئەوەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان پشێوی تێکەوت و سەرۆکی پەرلەمان داوای لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرد هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان جێبهێڵن، لە کاتی دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان، فراکسیۆنی نەوەی نوێ هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانیان جێهێشت.

لە دەستپێکی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان، د.کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بارەی بێبەشکردنی فراکسیۆنەکەیان لە چەند لیژنەیەکدا وتی: “لە دابەشکاری لیژنەکاندا غەدری گەورەکراوە، بێبەشکردنی گەورەترین فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی لە پەرلەماندا لە لیژنەی دارایی، بۆ 'دیزە بە دەرخۆنە’کردنی کەیسەکانی گەندەڵیە”. 

دواتر لە نێو هۆلی پەرلەمان، فراکسیۆنی نەوەی نوێ ناڕەزاییان دەربڕی و سەرۆکی پەرلەمانیش داوای لێکردن "بە هێوری دابنیشن ئەگەر نا بە زۆر دەکرێنە دەرەوە".

لە کاتی دانگداندا لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان، فراکسیۆنی نەوەی نوێ هۆڵی دانیشتنەکەیان جێهێشت و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: "دەستی دەرەکی لە ناو پەرلەماندا هەبوو، بە مەبەست نەوەی نوێیان بێبەشکرد، لە هەندێک لیژنە".

 

فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد: "لە گەڵ قبوڵنەکردنی ئەوەی لە دانیشتنی پەرلەمان ڕوویدا، ڕایدەگەیەنین، لە دەرەوەی لیژنەکانیش چاودێری قوتی خەڵک دەکەین و 'دزییەکانی دوو بنەماڵە' ئاشکرا دەکەین".