گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ تۆمەتبار

کوڕێک لەسلێمانى دەستگیرکرا کە بە ’’ڤیدیۆ و وێنە هەڕەشەى لەکچێک کردبوو’’

2021.11.01 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕێک لەسلێمانى دەستگیرکرا کە بە ’’ڤیدیۆ و وێنە هەڕەشەى لەکچێک کردبوو’’

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند، کە یەکێکیان هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی نەشیاوی لەكچێك كردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو سێ تۆمەتبارە لە سێ‌ چالاكی جیادا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیرکراون.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لە سێ‌ چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات 3 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی نەشیاوی لەكچێك كردبوو.

 

دوای ئەوەی سكاڵا لەبنكەی پۆلیسی كوردسات تۆماركرا لەسەر تۆمەتبارێك كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی نەشیاوی لەكچێك كردبوو، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار (ص ، م ، ر ) بەپێی ماددەكانی 395 و 432 دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو ڤیدیۆ و وێنە نەشیاوانەدا كە لای تۆمەتبار بووەو وەك هەڕەشە بەكاریهێناوە.

 

لە دوو چالاكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ز ، م، ح) لەدادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی.

 

تۆمەتبارەكەی تر بەناوی (ح ، ج ، م) لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراوە كە بەفێڵ ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ بردووەو فرۆشتویەتی، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.

May be an image of 1 person, standing and indoorMay be an image of one or more people, people standing and footwearMay be an image of car and outdoorsMay be an image of one or more people and people standing