گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆکردنەوەى داهات’’

’’لەکارخستنى بەرپرس’’..وەزیرى دارایی ’’مانگێک مۆڵەتى’’ بۆ فەرمانگەکانى سلێمانى دیاریکردووە

2021.11.01 - 12:56
App store icon Play store icon Play store icon
’’لەکارخستنى بەرپرس’’..وەزیرى دارایی ’’مانگێک مۆڵەتى’’ بۆ فەرمانگەکانى سلێمانى دیاریکردووە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى باج لە وەزارەتى دارایی رایگەیاند، وەزیرى دارایی بۆ کۆکردنەوەى باج و چاکسازیی لەو کەرتەدا ماوەى مانگێک مۆڵەتى داوەتە فەرمانگەکانى سلێمانى و دواتر لێپێچینەوەى یاسایی دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال تەیب لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵى "رووداو" وتى "پێویستمان بە چاکسازیی ریشەیی هەیە لەسلێمانى، وەزیرى دارایی لەگەڵ فەرمانگەکانى سلێمانى کۆبووەتەوە و ماوەى مانگێک مۆڵەتى بەڕێوەبەرەکانى کۆکردنەوەى داهات و باج داوە، بۆ ئەوەى گۆڕانکاریی لە کارەکانیان بکەن".

 

وتیشى "ئەگەر گۆڕانکاریی نەکرا، ئەوکات ئەنجومەنى وەزیران بڕیارى دیکە دەدات و رێوشوێنى دیکە دەگیرێتەبەر، کەمتەرخەمى لەهەر شوێنێکەوە بێت ئیجرائات دەکرێت، ئەگەر بە گۆڕین بێت یان لادانى بەرپرس".

 

هەفتەى رابردوو ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و فەرمانگەکانى شارەکە کۆبووەوە بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر موچە و داهات، دواى چەند رۆژێک لە قسەکانى وەزیرى دارایی کە کێشەى دواکەوتنى موچەى گەڕاندەوە بۆ کۆنەکردنەوەى باجى پێویست لەسنورى سلێمانى.  

  

نوسینگەى پارێزگارى سلێمانى رۆژى پێنج شەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پێداویستیی فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و میکانیزمەکانی باشترکردن و زیادکردنی داهات لەپێناوی دابینکردنی موچەو خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، کران.  

  

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، بەبەشداریی فەرمانگا پەیوەندیدارەکان بە کۆکردنەوەی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کۆبوونەوە.  

  

لە کۆبوونەوەکەدا بەرنامەی پێویست بۆ باشتر کۆکردنەوەی داهات و دابینکردنی داهاتی پێویست بۆ موچەو خزمەتگوزارییە گشتییەکان خرایەڕوو.  

 

ئەگەر خەڵک بیەوێت لەکاتى خۆیدا موچە وەربگرێت دەبێت پابەندە داراییەکانى وەک باج و پارەى ئاو، کارەبا شارەوانى جێبەجێ بکات، چونکە ئەوە هۆکارێکى خاوى دابەشکردنى موچە.