گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’دەیان هەزار جنێو’’..رێواز فایەق: بەرامبەر لێشاوێک ناهەقی بە تەنیا جێمان دەهێڵن

2021.11.01 - 12:26
App store icon Play store icon Play store icon
’’دەیان هەزار جنێو’’..رێواز فایەق: بەرامبەر لێشاوێک ناهەقی بە تەنیا جێمان دەهێڵن

ناس کورد-

 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ژنان تا ئەوکاتە پشتیوانى دەکرێن کە دەبرێنە شوێنێک دواتر جێدەهێڵرێن و پشتیوانى ناکرێن، ئەوەشى بە کێشەیەکى گەورەى بەردەم ژنان ناوبرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێواز فایەق لە وتەیەکدا لە فێستیڤاڵی میدیایی دەنگەکانمان، لە هەولێر باسى لەوەکرد، کەس دژى ژنان ناوەستێتەوە کاتێک باسى مافەکانیان و هاتنەپێشەوەیان دەکرێت، دەستیان دەگرن تا دەیانبەنە شوێنە، دواتر جێیان دەھێڵن "ئەوانەی کە بڕوایان بە مافەکانی ژنان هەیە، لەبەرامبەر لێشاوێک لە ناهەقی، بە تەنیا جێمان دەهێڵن".

 

دەشڵێت پێویستە ژنان ئەوکاتەش بەجێنەهێڵرێن و بەتەواوى پشتیوانى بکرێن، ئەگەریش رەخنەیان لێ هەبوو پێی بڵێن بۆ ئەوەى بتوانێت بەسەرکەوتویی ئیشەکانى بکات.

 

رێواز فایەق ئاماژەى بەوەشکرد، بەشى زۆرى ئەو ژنانەى گۆرانى دەلێن یان شانۆکارن و شوێنێک دەبەن بەڕێوە رۆژانە دەیان هەزار جنێویان پێدەدرێت بەتایبەتى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تەنانەت پیاوانیش کاتێک شەڕ دەکەن جنێو بە ژنەکان دەدەن.