گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

شاسوار عەبدولواحید ئەگەرێک بۆ کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتى و پارتى دەخاتەڕوو

2021.11.01 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید ئەگەرێک بۆ کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتى و پارتى دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، رەنگە رۆژێک بێت لەگەڵ پارتى و یەکێتى کۆبنەوە، ئەگەر ئەو دوو لایەنە وەڵامى پڕۆژەکەیان بدەنەوە بۆ چارەسەرى کێشە و قەیرانەکانى هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاسوار عەبدولواحید ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەسلێمانى کە پەیامنێرى "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو لەبارەى ئەگەرى کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتى و یەکێتى وتى "بەهیچ شێوەیەک هیچ کۆبوونەوە و شتێکى ژێر بەژێرمان نییە، زۆر لایەنى عێراقى و کوردى پەیوەندیان پێوەکردوین بۆ ئەوەى لەگەڵیان دابنیشین، ئێمە بەقەتعى هیچ شتێکمان رەتنەکردووەتەوە".

 

وتیشى "رەنگە رۆژێک لە رۆژان لەسەر شتێک کۆبوونەوە بکەین لەگەڵ پارتى و یەکێتى، بەڵام ئێمە بۆ قسەى خۆش لەگەڵ کەس کۆنابینەوە، هەرکات وەڵامى پڕۆژەکەیان داینەوە بۆ چارەسەرى کێشەکان ئێمە ئامادەین دابنیشین لەگەڵیان".

 

"هیچ مانعمان نییە، ئێمە دەمانەوێت لەسەر پڕۆژە لەگەڵیان دابنیشین، هیچ عەیبیش نییە، بەڵام تا ئێستا ئەوان وەڵامى پڕۆژەکەیان نەداوینەتەوە"، شاسوار عەبدولواحید وایوت.