ناس کورد-
هێزى ئاسمانى عێراق بە فڕۆکەى ئێف 16 هێرشیکردە سەر حەشارگە و پێگەکانى داعش لەرۆژهەڵاتى پارێزگاى سەڵاحەدین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق بۆردومانى پێگە و حەشارگەى گروپە تیرۆریستییەکانیان کردووە لە رۆژهەڵاتى پارێزگاى سەڵاحەدین.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى بۆردومانەکە هێزێکى پڕۆسەکانى سەڵاحەدین شوێنى بۆردومانەکەیان پشکنیوە و تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە و سێ چەکدارى داعشیان گەمارۆداوە.
بناءً على متابعة خلية الاستهداف في قيادة العمليات المشتركة، نفذت القوة الجوية بواسطة طائرات F_16 العراقية ضربة استهدفت خلالها وكر للإرهابيين في منطقة العيث شرقي محافظة صلاح الدين، وقد خرجت قوة من عمليات صلاح الدين لتفتيش المكان وتمكنت من القاء القبض على احد الإرهابيين. pic.twitter.com/zqgxjCakO2
— يحيى رسول | Yehia Rasool (@IraqiSpoxMOD) November 1, 2021