گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کۆمسیۆن رونکردنەوە لەسەر ئەنجامى دەستى و ئەلیکترۆنى دەدات

2021.10.31 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن رونکردنەوە لەسەر ئەنجامى دەستى و ئەلیکترۆنى دەدات

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تا ئێستا لە پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەژمارەیەک لە پارێزگاکان هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەنجامى دەستى و ئەلیکترۆنى نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن بە تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقى راگەیاند، ئەمڕۆ جیاکردنەوەى دەستى 238 وێستگە تەواوکراوە، ئەنجامەکانیان هاوتاى ئەنجامى ئەلیکترۆنى بوون.


وتیشى هیچ جیاوازییەک لەئەنجامى دەستى و ئەلیکترۆنى نییە تا ئێستا و پڕۆسەکە بەردەوامە.

 

لەبارەى بوونى گومان لە پڕۆسەکە، وتەبێژى کۆمسیۆن باسى لەوەکرد، پڕۆسەکە بە ئامادەبوونى ئەو کاندیدانە بەڕێوەدەچێت کە تانەیان لەئەنجامەکان داوە، سەراى چاودێرانى نێودەوڵەتى.

 

هەروەها لەبارەى دەنگە پوچەڵەکان، غەلاى باسى لەوەکرد، ئەوانە ژمارەیان کەمن، ئامێرەکان نەیانخوێندونەتەوە، بەهۆى ئەوەى مۆرى دەنگدان لەدەرەوەى شوێنى دیاریکراو دراوە.