گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەرگیز نەیخۆن’’

پسپۆڕێکی خۆراک میوەیەک لە نەخۆشانی شەکرە قەدەغە دەکات

2021.10.31 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
پسپۆڕێکی خۆراک میوەیەک لە نەخۆشانی شەکرە قەدەغە دەکات

ناس کورد- 

پسپۆڕێکی خۆراکی هۆشداری بەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەهیچ شێوەیەک مۆز نەخۆن، چونکە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی "سپۆتینگ" (یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021) ئالینا ئیستپانا، پزیشکی پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی ڕایگەیاندووە، مۆزی پێگەیشتوو، ڕێژەیەکی زۆری شەکری تێدایە و لەدوای خواردنی بە خێرایی شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە. 

 

ئەو پسپۆڕی خۆراکییە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، بەهیچ شێوەیەک مۆز نەخۆن، چونکە ڕێژەی شەکرەیان بەشێوەیە بەرچاو بەرزدەکاتەوە و زیانێکی زۆری هەیە. 

 

ئیستپانا هاوکات دەشڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا مۆز سودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان نیە و دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسید و خانەکانی لەش لە زیان دەپارێزن.

 

هەروەها ئامۆژگاری  ئەو کەسانە دەکات کە کێشیان زۆرە، مۆزی زۆر پێگەیشتوو نەخۆن و بەپێچەوانەوە مۆزی سەوز بخۆن، چونکە هەرسکردنی ئاسانە.