گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بڕیارێکى نوێ لە شاسوار عەبدولواحیدەوە لەبارەى بەنزینى 500 دینارى

2021.10.31 - 19:02
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لە شاسوار عەبدولواحیدەوە لەبارەى بەنزینى 500 دینارى

ناس کورد-

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، سبەینێ دەستکەنەوە بە دابەشکردنى بەنزینى 500 دینارى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاسوار عەبدولواحید ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سبەینێ وردەکاریی دابەشکردنى بەنزینى 500 دینارى رادەگەیەنێت، لەگەڵ خۆپیشاندان و داواکاری خوێندکاران و مامۆستایانی وانەبێژ و چەند هەڵوێستێکی تری سیاسی نەوەی نوی دەربارەی داهاتوی هەرێم و پێکهێنانی حکومەت.

 

هەفتەى رابردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەر بازرگان و کەسێک بیەوێت بەنزینى 500 دینارى هاوردە بکات و بەو نرخە بیفرشێت لە باج و گومرگ دەبەخشرێت.  

 

جوتیار عادل رۆژى یەکشەممە لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى سەرۆکى حکومەت وتى "لەماوەیەکى زۆر کورتدا نرخى بەنزین جێگیر دەکرێت، هەندێ شت هەیە لەدەرەوەى ئیرادەى حکومەتە وەک بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەسەر ئاستى جیهان".  

  

وتیشى "لەچوارچێوەى پلانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەهەوڵدین بەنزین بەنرخێکى جێگیر بدرێت بە شۆفێران".  

  

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، پاڵپشتى هەر بازرگانێک دەکەن کە بەنزین هاوردە بکات و بە 500 دینار بیفرۆشێت، لە گومرگ و باجیش دەبەخشرێت.