گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین

وادەی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورەبروسکە ڕاگەیەنرا

2021.10.31 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورەبروسکە ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمشەو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورە بروسکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تاوەکو نیوەڕۆی سبەی دووشەممە بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکەین کاتەکانی ئەمشەو بەتایبەت دوای نیوەی شەو تا نیوەرۆی سبەی دووشەممە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی پچڕ پچڕ و ھەورە بروسکە بەشێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەتایبەت بۆ ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەردوو پارێزگا کاریگەری زیاتر دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ھەندێک کات بارانەکە بەخوڕ دەبێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت و رێژەی بارانبارین لەنێوان ٥ تا ١٥ ملیمەتر پێشبینی دەکرێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کاریگەری بەگشتی لە سەر ناوچەکانی دیکەی ھەرێم لاواز دەبێت بە شێوەی نمە باران بۆ بارانێکی کەم و مامناوەند لەھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین بەرێژەی ٠.٥ بۆ ٣ ملیمەتر ئەگەری بارانبارین دەبێت، هەروەها لەناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە کەش ئاسای دەبێت و کاریگەری نابێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، " ئەم شەپۆلە بارانبارینە تا نیوەرۆی سبەی دووشەمە ناوبەناو بەردەوامی دەبێت دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکە بە نیمچە ھەوری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبێت و گۆرانکاری بەسەردا نایەت."