گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا

2021.10.31 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا

ناس کورد-

لەسەر دۆسیەی سکاڵایەکی بەرپرسێکی حکومی، دادگای کەتنی کەلار فەرمانی ڕاگرتنی 'توقیف' بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاندووە، "بەیانی ئەمڕۆ دادوەری دادگای کەتنی کەلار، فەرمانی راگرتنی بۆ محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرد، لە دۆسیەیەک دا کە تایبەتە بە سکاڵای سەرۆکی پێشوی شارەوانی باوەنور."


ڕادیۆکە دەشڵێت، دۆسیەکە بەمادەی 2ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەلایەن ئەرسەلان ئەحمەد-ی سەرۆکی پێشوی شارەوانی باوەنور و سەرۆکی ئێستای شارەوانی رزگاری جوڵێنرابو، دۆسیەکەش لە دادگای لێکۆڵینەوەوە رۆشتوەتە دادگای کەتن بۆ ئەوەی بڕیاری 'حکم' تیا بدرێت."



دەشڵێت، "لە بارەی ھۆکاری راگرتنەکەوە لە کاتێکدا دۆسیەکە لە دادگای لێکۆڵینەوە نەماوە و عادەتەن لەم قۆناغەدا راگرتنی تۆمەتبار کەم و سنوردارە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا پەیوەستە بە رێوشوێنی دادگا و ئامادەبون لەبەردەم دادوەر."



"دادوەر تا 14ی مانگی داھاتو فەرمانی راگرتنی داوە."



ئەم دۆسیەیە کە محەمەد شێخ وەھاب-ی لەسەر دادگایی دەکرێت، ئەرسەلان ئەحمەد پێش نزیکەی دوو ساڵ لە دژی جوڵاند بە تۆمەتی ناوزڕاندنی بەوەی ئەندام ئەنجومەنەکە وتویەتی بە نایاسایی زەوی شارەوانی باوەنوری داوە بە کەسانێک.