گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو؛ بە برینداری بەرگری کرد بەڵام شەهید بوو

2021.10.31 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو؛ بە برینداری بەرگری کرد بەڵام شەهید بوو

ناس کورد- 

لێپرسراوی میحوەری پردێی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بۆشایی ئەمنی هۆكاری پەلامارە تیرۆریستییەكەی شەوی ڕابردووە كە تیایدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون، دەشڵێت، یەکێک لە پێشمەرگەکان بە برینداری بەرگری کردووە، بەڵام دواتر شەهید بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو (شەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021) لە هێرشێکی تیرۆرستانی داعشدا لە سنوری پردێ دوو پێشمەرگە بوونە قوربانی. 

 

نوری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەری پردێی پێشمەرگە (31ی تشرینی 2021) لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی پەلاماری تیرۆریستانی بۆ سەر پێشمەرگە ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، "لە کاتژمێر 9:37 خولەک لە دووری 194 مەترەوە تەقە لە کاک ئاکۆ کرا و برینداربوو کە لەوکاتەدا حەرەس بووە، ئەو سەرەڕای برینداری بەڵام هەر تەقەی کردووە و بەرگری کردووە."

 

ئەوەشی خستەڕوو، " لەوکاتەدا کە کاک خالید کاکەیی ویستویەتی بچێت بۆ لای، بەداخەوە گولـلەیەک بەر ئەویش کەوتووە و هەردووکیان شەهید بوون." 

 

وتیشی، "هۆکاری ئەو پەلامارانە بۆشایی ئەمنین، چونکە بۆشاییەکی زۆر هەیە کە بە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر و پانتایی 20 کیلۆمەتر بۆشایی هەیە کە ئەو شوێنانە شوێنی خۆحەشاردانی هەیە و دەتوانن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی دوو ساڵە داوای چارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەكەن كە تیرۆریستانی سوودی لێوەردەگرن بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.