ناس کورد-
دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر کرایە پشووی فەرمی، پارێزگاری پارێزگاکە دەڵێت، سبەی دووشەممە دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکان و ناوەندەکانی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ڕاگەیاندنی پشووی ئەمڕۆ بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان و پاککردنەوەی شەقام و مەنهۆڵەکان بوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەگەر کەشوهەوا وەکو ئێستا ئاسایی بێت و هیچ ڕووداوێک دروستنەبێت، سبەی دووشەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە."
دوێنێ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021، یەکەم بارانی بەخوڕی ئەمساڵ زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بووەهۆی دروستبوونی لافاو لە سنوری شری هەولێر و ئەوەش زیانی بە شەقامەکان و سەروماڵی هاووڵاتیان گەیاند.