گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

ئەم باران و تەرزەیە تا کەی بەردەوام دەبێت؟

2021.10.31 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئەم باران و تەرزەیە تا کەی بەردەوام دەبێت؟

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، باران و تەرزە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و دواتریش کەشوهەوایەکی وشکە سەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (31ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ناوچە پەستان نزمەکان لەسەر ناوچەکانمان تا کۆتای ئەم ھەفتەیە رۆژی پێنجشەمە (4ی تشرینی دووەمی 2021) بە بەردەوامی شێ لە دەریای ناوەراست و سوورەوە دەگاتە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەم شێوەیەش ناوبەناو بارانبارین و ھەورە تریشقە لە کاتە جیاجیاکاندا دەستپێدەکاتەوە کە بەشێوەی بارانبارینی پچر پچرە و ھەندێک کاتیش تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزەی بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵدا چالاک ئەبێت".

 

دەشڵێت، "زۆربەی کاتەکانیش ئاسمانی ھەرێم بە نیمچە ھەوری ئەمێنێتەوە، ڕێژەی دابارینی باران لە بەر ئەوەی لە ئەنجامی پەسەرەندنی بارستە ھەوری کەڵەکەوە ئەبێت لە ئاسمانی ناوچەکاندا رێژەکە نارێک و پێک دەبێت و ئاستێکی دیاری کراو یان پێشبینی کراو لەم حاڵەتانەدا دەرناکەوێت بۆ ناوچەکان بۆیە ھەر ناوچەیەک بەپێی ئەو کاتەی ئەم بارستە ھەورانە چردەبنەوە و چالاک ئەبن ئەگەری بارانی زۆر و تەرزە و ھەورە تریشقەیان لێدەکرێت ، پلەکانی گەرماش تا کۆتای ھەفتەی لە ئاستێکی جێگیردا ئەمێنێتەوە و گۆرانکاری بەسەردا نایەت."

 

ئاراس جەبار پێشبینیشی کردووە "لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک یان زیاتر ناوچەیەکی پەستان بەرزی وشک و سارد لەباکوری تورکیاوە جێگیر ئەبێت لەسەر ناوچەکە و کۆتای بە کاریگەری شێ و بارانبارین ئەھێنێت و کەش سەقامگیر ئەبێتەوە لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمدا ، وە پلەکانی گەرما بەرێژەی 4 تا 5 پلە بەڕاورد بەم ھەفتەیە نزم دەبنەوە".

 

"ھەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە (8ی تشرینی دووەمی 2021) لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکە لە سنوری ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان خێرای با بەرادەیەکی بەرچاو لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە چالاک ئەبێت بەخێرای 25 تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە 45 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا خۆی لە بایەکی توندی وشک و سارد ئەبینێتەوە بەدرێژای ئەو ماوەیە".