ناس کورد-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی لەبارەى گیانلەدەستدانی دوو پێشمەرگەی بڵاوکردەوە کە شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی داعش لە پردێ بوونە قوربانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامێکدا (31ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى هه‌ردوو شههيدى گيانفيدا خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر له لیوای 10ی پیاده‌ى سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو دواى ڕووبهڕووبوونهوهيهكى قاره‌مانانه له كاتى ڕاوهدوونانى تيرۆرستانى داعشدا له ناوچه‌ى پردێ شه‌هيد بوون و گيانى پاكيان به نيشتمان به‌خشى."
دەشڵێت، "له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى خێزان و كه‌سوكاريان و ته‌واوى هاوڕێ و هاوسهنگهرانيان و پێشمه‌رگه قارهمانهكانم. له نزيكه‌وه هه‌ست به ئێش و ئازاريان ده‌كه‌م. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گيانى شه‌هيدان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به ئه‌وان و ئێمه و هه‌مووان ببه‌خشێت."
نێچیرڤان بارزانی جەختی کردووەتەوە "دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تيرۆرستان، ئه‌و ڕاستييه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌كات، بۆيه ده‌بێ به ئيراده و ده‌ستێكى پۆڵايينهوه، به هاوكاريى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى يهكجارييان، ڕووبه‌ڕوو و بهرهنگاريان ببينهوه."