گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاوەنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر دەستگیرکرا

2021.10.31 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
خاوەنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد-

میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیركراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ده‌ستكاریكردنی ڕێڕه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاره‌كه‌ و به‌هانانه‌چوونی دانیشتووانه‌كه‌، له‌كاتێكدا پاره‌ی خزمه‌تگوزاریشی وه‌رگرتووه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی كوردستان24ی لە زاری سەرچاوەیەکەوە (31ی تشرینی یەکەمی 2021) بڵاویکردەوە، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می له‌ به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی پڕۆژه‌كه‌ كردووه‌.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی زیانێكی زۆر به‌ دانیشتووانی پڕۆژه‌كه‌."

 

دوێنێ زیاتر له‌ 200 ماڵ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ شاری زێڕین له‌ پارێزگای هه‌ولێر زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.